zagros news agency

وەزیری دەرەوەی سووریا: کۆمەڵگەی کوردی لەسەر دەستی ڕژێمی ئەسەد تووشی ستەم و ئازار بووە

 

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، کۆمەڵگەی کوردی لە سووریا لەسەر دەستی ڕژێمی بەشار ئەسەد تووشی ستەم و ئازار بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 22-1-2025، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکوومەتی نوێی سووریا لە پلاتفۆڕمی ‘ئێکس’ پەیامێکی بە کوردی و عەرەبی بڵاوکردەوە و گوتی: “کورد لە سووریا جوانی و درەوشاوەیی بە گەلی سووریا بەخشیووە، کۆمەڵگەی کوردی لە سووریا لەسەر دەستی ڕژێمی بەشار ئەسەد تووشی ئازار و ستەم بووە.”
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئێمە پێکەوە کاردەکەین بۆ بنیاتنانی وڵاتێک کە هەمووان هەست بە یەکسانی و دادپەروەری بکەن.”

ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە سەدا 50ی پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە

گوران

سەرۆكی حكومەت كارگەی (SMC)ی بۆ بەرهەمهێنانی سرنج كردەوە

سەڵاح

عێراق لە ریزی ١٠ یەکەمی وڵاتانی عەرەبی دایه لە رێژەی بێکاری

سەڵاح