zagros news agency

هیلال لە ڤینسیۆس نزیک دەبێتەوە

 

سەرچاوە تایبەتەکان ڕاستییەکانیان ئاشکرا کرد سەبارەت بە خواستی یانەی هیلالی سعودی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید.
گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٧ کۆتایی دێت، هاوکات بەهای بازاڕەکەی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆیە، بەپێی هەواڵێکی ترانسفێرمارک.
زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئارەزووی سعودیەیان بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە پشتڕاستکردەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت ئێوارەی چوارشەممەی ڕاگەیاند: “ئەل هیلال هیچ ڕێوشوێنێکی نەگرتووەتەبەر سەبارەت بە کردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ڤینیسیوس جونیۆری بەڕازیلی”.
جەختیشی لەوە کردەوە: “هیچ بەرپرسێکی ئەلهیلال لە ماوەی مانەوەی لە جدە لەگەڵ پێرێز کۆنەبۆتەوە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

عوسمان دێمبلی:خەڵاتی باڵۆندۆر گاریگەری لەسەر کەسایەتیم نەکردوە

یاسین

جامی یۆرۆ.. سویسرا و ئەڵمانیا یەکسان بوون و گەیشتنە قۆناغی داهاتوو

یاسین

هەولێر توانی سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست بهێـنـێـت

یاسین