ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ هێزەکانی ئیسرائیل چوونەتە نێو شارەدێی “ئەبو خار”ا لە باشووری قونەیترە.
ڕوانگەی سووریا، بڵاویشی کردووەتەوە، هێزەکانی ئیسرائیلی شەوی ڕابردوو 7 خاڵی سەربازیی خۆیان لە پارێزگای قونەیترە داناوە و ژمارەیەک لەوانە دەکەونە نێو ماڵەکانی هاووڵاتیانەوە.
ڕوانگە هەروەها بڵاوی کردووەتەوە، هێزەکانی ئیسرائیلی ڕێگە نادەن بە بەڕێوەبەرایەتییی هەڵمەتەکان نزیک ئەو ناوچانە ببنەوە هێزەکانی ئەوانی لێ نیشتەجێیە.