zagros news agency

سووریاییه‌كانی نێو کەمپی هۆل دەتوانن بگڕێنەوەی شوێنی خۆیان

 

“بەڕێوەبەریی خۆسەر ڕێگە دەدات کۆچبەرە سورییەکان کە لە کەمپی هۆل دەژین بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان.

ئەمڕۆ دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ڕووخانی ئەسەد وڵات چووە قۆناغێکی نوێوە، لەبەر ئەمەش ڕێگە دەدەن کۆچبەرە سورییەکان کە لە کەمپی هۆل دەمێننەوە، بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

بە گوتەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە، هەرکەسێک بیەوێت دەتوانێت لە کەمپەکە بێتە دەرەوە. ئەو کەسانەی لە سەردەمی ئەسەد لەسەر ژیانی خۆیان دەترسان ئێستا ئەو ترسەیان نەماوە و دەتوانن بگەڕێنەوە، ئەوانەشی بیانهەوێت بمێننەوە، دەتوانن بمێننەوە و ئەوان لە خزمەتکردنی کۆچبەران بەردەوام دەبن.

داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش کراوە یارمەتیی کۆچبەرانی “سەرێکانی”، “عەفرین” و “گرێ سپی” بدەن تا بتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان بە مسۆگەرییەکی نێودەوڵەتی بپارێزرین.”

هەواڵی پەیوەندیدار

راوێژکارێکی سوودانی: پێشبینی دەکەم بەم نزیکانە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر عێراق

سەڵاح

پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور.. ئەرجەنتین تووشی شکستێکی چاوەڕواننەکراو هات

یاسین

بێربۆک: ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا بەبێ حەماس مسۆگەر دەبێت

سەڵاح