zagros news agency

پرسه‌نامه‌یه‌ك بۆ خانه‌واده‌ی دكتۆر ده‌شتی دزه‌یی

 

وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی دكتۆر ده‌شتی دزه‌یی، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی كرد، رایگه‌یاند، خوالێخۆشبوو پزیشکێکی خۆشەویستی هاوڵاتیان بوو، خزمەتی زۆری مرۆڤدۆستی و هەژاران و فێرکردنی چەندین نەوەی پزیشکی کردووە.

ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسەنامه‌كه‌یه‌:

بە خەمو پەژارەی یەکجار زۆرەوە بەناوی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر (د. دەشتی دزەیی) پزیشکی پسپۆڕی پێشەنگ و دێرین و مامۆستا و زانای پزیشکی و کەسایەتی شاری هەولێر دەکەین کە بەداخەوە بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

خوالێخۆشبوو پزیشکێکی پێشڕەوی بواری پزیشکی کوردستان و دڵسۆز و بەوەفا و خۆشەویستی هاوڵاتیان بوو، خزمەتی زۆری مرۆڤدۆستی و هەژاران و هاوڵاتیان و چارەسەری نەخۆشی و بواری ئەکادیمی و فێرکردنی چەندین نەوەی پزیشکی کردووە، ڕۆڵی گرنگ و مێژوویی هەبووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان و بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان، بەردەوام بەڕێکوپێکی و بێ ماندووبوون خزمەتی زۆری هاوڵاتیان و پێگەیاندنی چەندین مامۆستا و پێگەیاندنی پزیشکی کردووە.

داواكارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون . . .

د. سامان حسین بەرزنجی

وەزیری تەندروستی/ حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٥ کانونی دووەم ٢٠٢٥

May be an image of 2 people and hospital

هەواڵی پەیوەندیدار

مالیکی مەرجەکانی کشانەوەی زیاتر دەکات

یاسین

کۆمپانیای Google هۆشداری بلاو دەکاتەوە بۆ بەکارهینەرانی Gmail

یاسین

سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی ئێران كرد

سەڵاح