zagros news agency

کیمیچ : سەرکەوتنێکی گرنگمان بەدەستهێنا

 

جۆشوا کیمیچ ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن ستایشی سەرکەوتنی سەختی تیپەکەی کرد بەرامبەر فرایبۆرگی میوانداری ئەمشەو.
بایرن میونشن هاوسەنگی خۆی گەڕاندەوە دوای دۆڕانی ئەوروپی بەرامبەر فاینۆرد، لە گەڕی نۆزدەهەمی خولی ئەڵمانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە فرایبۆرگی بردەوە.
کیمیچ وتی: بەڵێ، سەرکەوتن تەنها عەقڵیەتییە، پێشتر یاریی باشترمان ئەنجامدا، بەڵام سەرکەوتنی ئەمڕۆ سوودێکی زۆرمان پێدەگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 2-0 سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، کەمێک کۆنتڕۆڵمان لەدەستدا، فرایبۆرگ لە هیچەوە گۆڵی تۆمارکرد، وەک ئەوە نەبوو لە قۆناغێکی فشاردا بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەکۆتاییدا کارێک قسەی خۆی کرد لەسەر هاندەرەکەی مان یونایتد

یاسین

ئەستێرەیەکی پێشووی لیڤەرپوڵ هێرشی توند دەکاتە سەر موحەمەد سەڵاح

یاسین

بارسێلۆنا لە گرێبەستێکی تایبەت بێبەش دەبێت

یاسین