zagros news agency

کۆمپانیای Acer دوو کۆنسۆلی دەستی ڕاگەیاند

 

کۆمپانیای (Acer) دوو کۆنسۆڵی دەستی بە ناوەکانی (Nitro Blaze 11) و (Nitro Blaze 8) ڕاگەیاند جۆری (Nitro Blaze 11) ڕوونمایەکی گەورەی (10.95) ئینجی بە ڕوونی (WQXGA) و بە تێکڕای نوێبوونەوەی (144) هێرتز و ڕووناکی (500) نیت هەیە. هەروەها پرۆسێسەری (AMD Ryzen 8040HS) لەسەر جێگیر کراوە و (16) گێگابایت ڕام و (2) تێرابایت بیرگەی هەیە هەروەها کۆنسۆڵە دەستییەکەی تر کە (Nitro Blaze 8) ڕوونمایەکی قەبارە(8.8) ئینجی هەیە و زۆرینەی تایبەتمەندییەکانی لە جۆرەکەی تر دەچێت، بەڵام دەسکی جیاکراوە و ستاندی ناوخۆی نییە هەروەها کۆمپانیاکا رایگەیاند کە هەردوو کۆنسۆڵەکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ بەردەست دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Dyson گەورەترین کێلگەی فراولە لەرێگای رۆبۆت بەرێوەدەبات

یاسین

یوتیوب لەرێگای ئامرازێکەوە ڕێگری لە دزینی دەموچاو و دروستکردنی ڤیدیۆی ساختە دەکات

یاسین

گووگڵ تایبەتمەندی دروستکردنی ویجێتی کەسی بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید ڕادەگەیەنێت

سەڵاح