ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته‌ به‌غدا

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26ی 1ی 2025، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته‌ به‌غدا.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیاره‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌ جیا كۆ ببێته‌وه‌.

هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و به‌رپرسانی باڵای عێراق تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێون توركیا و عێراق و دۆخی سووریا و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی بكرێت.

 

هاوكات جەخت لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانە دەکرێتەوە کە لە میانەی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا لە 22ی نیسانی 2024 لەگەڵ حکوومەتی عێراق ئیمزایان کردووە، لە نێویاندا پرسی ئاسایشی سنوورەکان و فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکێکی نوێ لە هەژماری من بەشدار دەبێت

سەڵاح

لەسەر زینچیکۆ شەڕە

یاسین

خولی فەرەنسا.. پاریس بە سەرکردایەتی دێمبلی بە ڕیمۆنتادا بردیەوە

یاسین