zagros news agency

تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر هەسەدە

 

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) لە گوندێکی حەلەب کردە ئامانج و لە ئەنجامدا چەکدارێکی هەسەدە کوژرا.

نێوەندی چاودێریی مافی مرۆڤی سووریا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوانی تورکیا بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە بەرەی “دێر حافر” لە خۆرهەڵاتی حەلەب کردە ئامانج و لە ئەنجامدا چەکدارێکی هەسەدە کوژرا و سێ چەکداری دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی ئەم نێوەندە، هەسەدە دوو شوێنی گرووپە چەکدارەکانی لە گوندەکانی حەلەب کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ١٠ چەکدار کوژران، سەرکردەیەکیشیان لە نێواندا بوو.

بەپێی هەواڵی ئەم نێوەندە، لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە شەڕ لە نێوان گرووپەکانی سوپای نیشتمانی بە پشتیوانیی تورکیا و هەسەدە لە بەنداوی تشرین و گوندەکانی حەلەب بەردەوامە و لە ئەنجامی ئەم شەڕەدا ٥٠٥ چەکدار و کەسی سڤیل کوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

یاسین

گەلەریی میدیا بە رووی “بارانە رەنگ”ـدا کرایەوە

ART

زاخۆ ئامێزی بۆ فێستیڤاڵی «شەل‌وشەپکان» دەکاتەوە

یاسین