zagros news agency

سیجی ئاوزاوا ماڵئاوایی لە ژیان کرد

سەرۆکی ئۆرکێسترای ژاپۆنی، سیجی ئاوزاوا، لە تەمەنی 88 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ئەو هونەرمەندە ژاپۆنییە، پێشتر سەرۆکی بەناوبانگترین ئۆرکێستراکانی جیهان بووە و میدیاکانی ژاپۆن بڵاویانکردووەتەوە، ئەو هونەرمەندە لە ماڵەکەیدا لە تۆکیۆی پایتەخت کۆچی دواییکردووە و هۆکارەکەشیان بۆ نەخۆشی دڵ گەڕاندووەتەوە.

ئەو هونەرمەندە لە 1935 لە باوکێکی پزیشکی ددان و دایکێکی ژەنیاری پیانۆ لە ناوچەی مەنشۆریای چینی لەدایکبووە کە ئەوکات لە ژێر دەستی ژاپۆندا بووە.

لە منداڵییەوە فێری ژەنینی پیانۆ بووە، بەڵام دوای ئەوەی بەهۆی یارییەکەوە دوو پەنجەی دەشکێت، روو دەکاتە سەرکردایەتیکردنی ئۆرکێسترا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

بەهۆی هەڵخەلەتاندنی هاولاتیان تۆمەتبارێک دەستگیر کرا

دڵشاد

فیلمی “The Room Next Door” لە فێستیڤاڵی تورۆنتۆ نمایشکرا

ART