ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چواچێوەی هەماهەنگی: ترەمپ هیچ سزایەک بەسەر عێراقدا ناسەپێنێت

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی عێراق دەڵێت، سەرۆکی نوێی ئەمریکا هیچ سزایەک بەسەر عێراقدا ناسه‌پێنێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌، عه‌لی نیعمه‌ په‌رله‌مانتاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرایكردووه‌، چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی هیچ نیگەرانییەک لەبارەی ترەمپەوە نییە، سەبارەت بە سەپاندنی هەر سزایەک بەسەر عێراقدا ناڕاستەقینە و دوورە لە واقیع.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی شیعه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، ئه‌مریكا ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی و سیاسه‌تی جێگری له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ وڵاتان و عێراقدا هه‌یه‌، بۆیه‌ گۆڕینی سه‌رۆكی وڵات به‌مانای گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌ سیاسه‌ت و بڕیاری دوژمنكارانه‌ی به‌رانبه‌ر به‌ ولاتانی دۆستی وه‌ك عێراق نابێت. بۆیه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن، ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا كار له‌سه‌ر باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ قۆناغی داهاتوودا بكه‌ن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێکی پیرۆزبایی لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

بەغدا… کۆنفرانسێک بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی ئاووھەوا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

یاسین