ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نیشانەكانی هەوکردنی گوێ و چارەسەركردنی

لە هەوکردنی گوێدا، بۆرییە تەسکەکان کە لە گوێی ناوەڕاستەوە بۆ بەرزی پشتی قوڕگ (بۆری ئیوستاشیا) دەڕۆن، کە دەئاوسێنو گیرەبن هەربۆیە ئازارو خوران دروستدەکات، هەندێک جار دەکرێت درێژخایەن یان توند بێت.

هەوکردنی توندی گوێ ئازاربەخشە، بەڵام ماوەی کورتە، هەوکردنی درێژخایەنی گوێ یان ڕون نابێتەوە یان چەندین جار دوبارە دەبێتەوە، دەتوانن ببنە هۆی زیانگەیاندن بە گوێی ناوەڕاست و ناوەوە، کە زۆرجار بۆ هەمیشەیی بیستن لەدەست دەدەن.

لەگەڵ ئەوەی گرفتێکی باوە لە منداڵان و گەورەکاندا، بەڵام لە گەورەکاندا خراپترە بە بەراورد بە منداڵان، دەکرێت هەوکردنی گوێ لە کەسانی گەوروساڵدا نیشانەی چەند گرفتێکی تەندروستی بێت، لە درێژەدا کۆمەڵێک زانیاری سەبارەت بە هۆکار و نیشانەکانی ئەم گرفتە:

نیشانەکان:
سێ جۆر هەوکردن هەیە، هەوکردنی ناوەوەی گوێ، هەوکردنی دەرەوەی گوێ، هەوکردنی ناوەراستی گوێ.

نیشانەکانی هەوکردنی ناوەوەی گوێ:
– سەرگێژخواردن
– دڵتێکه‌ڵهاتن
– رشانەوە

نیشانەکانی هەوکردنی ناوەڕاستی گوێ:
– بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش
– گرفت لە بیستن

نیشانەکانی هەوکردنی دەرەوەی گوێ:
– ئازار
– ئاوسان
– سوربونەوە
– هەوکردن

هۆکارەکان:
هۆکارەکانی هەوکردنی ناوەراستی گوێ:
دەکرێت بەهۆی سەرمابونەوە روبدات، زۆر کات پەستان دەخاتە سەر ناوەوەی گوێ، پەیوەندییان بە لوت و قورگەوە هەیە.

هۆکارەکانی هەوکردنی دەرەوەی گوێ:
بەهۆی مانەوەی ئاو لە گوێدا دروستدەبێت لەدوای خۆشتن، هەندێکجاریش ئەو کەسانە توشی دەبن کە مەلە دەکەن، کاتێک ئەو شوێنە بە شێداری دەمێنێتەوە بەکتریای زۆری لەسەر دەنیشێت، هەودەکات.

چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت؟
ئەگەر تەنیا ئازاری گوێت هەیە پێویستە رۆژێک بۆ دو رۆژ بوەستیت، زۆر کات هەوکردنەکانی گوێ خۆیان بە چەند رۆژێک چاک دەبنەوە، ئەگەریش ئازارەکە زیاتر بو و پلەی گەرمی لەش بەرزبوەوە، پێویستە بەزوترین کات پزیشک ببینیت، چونکە مەترسی ئەوەی هەیە هەستی بیستن لەدەستبدەیت.

چارەسەرکردن
دەرمانی دژەزیندەیی؛ دەرمانی دژەزیندەیی بە شێوەی زاری یان لە ڕێگەی خوێنبەرەوە بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەندروستییە توندەکان کە دەبنە هۆی ئازاری گوێ.

دڵۆپەی گوێ؛ چەند جۆرێک لە قەترە هەن کە بۆ نەرمکردنی مۆمی کەڵەکەبوی ناو گوێ بەکاردێن، هەروەها جۆری تریش هەن کە لەوانەیە دژە زیندەیی یان ستیرۆیدیان تێدابێت، کە بۆ نەهێشتنی هەوکردنی گوێ بەکاردێت.

دەرمانی ئازارشکێن کە دەتوانرێت بەبێ ڕەچەتە بدرێت: وەکو ئەسیتامینۆفین و ئیبوپڕۆفین.

چارەسەری نەشتەرگەریی:
نەشتەرکاریی بڕینی پەردەی گوێ لەوانەیە بۆ چارەسەر کردنی هەوکردنی درێژخایەنی گوێی ناوەڕاست یان تێکچونی بەردەوامی بۆریی ئیوستەیکیەن (بۆرییەکە لە نێوان گوێی ناوەڕاست و گەرو)، بەکاربێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

lana

پزیشكان رێنمایی دەكەن بە كەمكردنەوەی خواردنی هەندێك لە میوەكان

lana

هەولێر.. کۆنفڕانسی نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری دڵ و سینگ بەڕێوەچوو

یاسین