بەردی گورچییلە یان بەردی میزەڵان بریتییە لە خوێ و کانزای کۆبوەوە لە گورچییلە و میزەڵان، زۆرجار کاتێک میز چڕدەبێتەوە بەرد دروست دەبێت و ڕێگە بە کانزاکان دەدات بلوری ببن و بەیەکەوە بنوسێن، و کە میزەکەت ماددەی کریستالی زیاتری تێدایە وەک کالسیۆم، ئۆکسالات و ترشی میز، شلەی ناو میزەکەت لە هەمان کاتدا لەوانەیە میزەکەت ئەو ماددانەی تێدا نەبێت کە ڕێگە لە کریستاڵەکان دەگرێت و بۆیە ژینگەیەکی گونجاوە بۆ دروستبونی بەردی گورچیلە.
نیشانەکانی هەبونی بەردی گورچیلە:
1. گۆڕانی ڕەنگی میز وەک ڕەنگی پەمەیی، سور یان قاوەیی، وە هەروەها میز هەوکراو یان بۆنی ناخۆش، خوێن لە میزدا و میز کردن بە زەحمەت.
2. پێویستی بەردەوام بە میزکردن، میزکردن زیاتر لە ئاسایی یان میزکردن بە بڕێکی کەم و هەستی سوتانەوە لەکاتی میزکردن.
3.ئازار لەگەڵ دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوە، تا و سەرما.
4. ئازارێکی توند و تیژ لە تەنیشت و پشتەوە، لە خوار پەراسوەکان و ئازارێک کە دەگاتە خوارەوەی سک و ڕان، کە بە شێوەی شەپۆل دێت و بە توندی دەگۆڕێت.
هۆکارەکانی دروستبونی بەردی گورچیلە و میزەڵدان:
1. هۆکاری بۆ ماوەیی.
2. کێشی زیاد و قەڵەوی.
3.هەندێک حاڵەتی تەندروستی.
4.هەندێک تەواوکەر و دەرمان لە هۆکارەکانی بەردی گورچیلەن.
5.زۆرجار کاتێک میز چڕدەبێتەوە بەرد دروست دەبێت و ڕێگە بە کانزاکان دەدات بلوری ببن و بەیەکەوە بنوسێن.
6.وشكبونەوە و نەخواردنی ئاو.
7..خواردنی شەکر و خوێ و هەندێک خواردن کە دەبێتە هۆی دروستبونی.
چارەسەرەکانی بەردی گورچیلە:
1. شکاندنی بەردی گورچیلە لە ڕێگای نەشتەرگەری یاخود ئامێرەکانی نازور.
2.وەرگرتنی دەرمان لەلایەن پزیشکی پسپۆر.
3.وەرزش کردن و خواردنەوەی ئاوی زۆر .