ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تاڵیبان: کچانی ئەفغانی بەبێ مێرد یان برایان ناتوانن بۆ ته‌واوكردنی خوێندن بچنه‌ پاكستان

 

بەرپرسێکی حکومی لە ئیسلامئاباد کە داوایکرد ناوی ئاشکرانەکرێت، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، “پاکستان سوپاسگوزارییەکی قوڵی بۆ حکومەتی ئەفغانستان دەربڕیوە کە ڕازیبووە بەوەی ڕێگە بە کاندیدە سەرکەوتووە ژنەکان بدرێت خوێندنیان تەواو بکەن، بە مەرجێک مەحرەمەکانیان ڤیزەیان پێبدرێت بۆ ئەوەی لە پاکستان لەگەڵیاندا بن.”

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند، حکومەتی پاکستان ڕازیبووە بە مەرجەکەی تاڵیبان و ئەو پیاوانەی “مەحرەمی” خوێندکارەکانن ڤیزایان بۆ دابیندەکرێت.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە ڕۆژی شەممە نزیکەی 21 هەزار کەس بەشدارییان کرد لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن بۆ خوێندنی بەخۆڕایی لە زانکۆکانی پاکستاندا.

کۆمسیۆنی خوێندنی باڵای پاکستان ڕایگەیاندووە 2 هەزار خوێندکاری ئەفغانی وەردەگرێت، وە دەبێت سێ یەکی وەرگیراوان ژن بن.

محەمەد سدیق، نێردەی تایبەتی پاکستان بۆ ئەفغانستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند لە نێو بەشداربووانی تاقیکردنەوەکەی ڕۆژی شەممە پتر لە 5 هەزاریان ئافرەت بوون.

پاکستان ساڵانە هەلی خوێندنی بەخۆڕایی بۆ هەزاران خوێندکاری ئەفغانی دابیندەکات، بەڵام ئەم هەلە بۆ ئافرەتانی ئەفغانی وەستێنرا دوای ئەوەی تاڵیبان لە ساڵی 2021 دەستەڵاتی گرتەوە دەست و خوێندنی ژنانی قەدەغەکرد.

تاڵیبان لە ماوەی 3 ساڵ و نێو گەڕانەوەی بۆ دەستەڵات چەندین کۆتوبەندی خستووەتە سەر ئافرەتانی ئەفغانی، لەوانە ڕێگری لە کارکردنی دەرەوە و ناچارکردنیان بۆ دەمووچاو داپۆشین لە شوێنە گشتییەکان.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو سنووردارکردنانەی بە “جیاکردنەوەی ڕەگەزی” ناوزەد دەکات و بەردەوام داوای لابردنیان دەکات. بەڵام تاڵیبان بەرگری لە حوکمڕانی خۆی دەکات و دەڵێت بەگوێرەی شەریعەتی ئیسلامە و لەگەڵ کلتووری ئەفغانستاندا دەگونجێت.

 

VOA

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح

بەریتانیا داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕی غەززە دەکات

سەڵاح

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح