zagros news agency

سبەی سەرۆک وەزیرانی میسر بەسەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا

بڕیارە سبەی چوارشەممە، 29ـ1-2025، مستەفا مەدبولی سەرۆک وەزیرانی میسر بە سەردانێکی فەرمی بگاتە عێراق.

سەرجاوەیەکی حکوومەتی عێراق بە میدیای ناوخۆی گوت: “مستەفا مەدبولی لەسەردانە فەرمییەکەی چاوت بە ژمارەیەک بەرپرسانی حکوومەت دەکەوێت.”

گوتیشی: “لە میانی سەردانەکەدا، کۆمەڵێک ڕێککەوتنی دوو قۆڵی لە نێوان هەردوو وڵات ئیمزا دەکرێت.”

لە کۆتایی مانگی ئابی 2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی چووە میسر.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “ئەلشەرق”، میسر ئامانجی ئەوەیە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق بەڕێژەی نزیکەی 41% بۆ یەک ملیار دۆلار لە ماوەی ساڵی 2025 زیاد بکات، لە کاتێکدا ساڵانە ئاڵوگۆڕی بازرگانیکردنی نێوانیان 707 ملیۆن دۆلارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سووریا رێککەوتن

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح

لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم ڕەوانەی بەغداد کرا

یاسین