ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ترەمپ ئۆفەرێک دەخاتە بەردەم فەرمانبەرانی

 

ئەمەریکا پاکێجی هاندانی دارایی پێشکەش بە فەرمانبەرانی حکوومەت کردووە ئەگەر بێت و دەسلەکار بکێشنەوە.

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردەوە، پاکێجێک بەناوی ‘دەستلەکارکێشانەوەی دواخراو’ بۆ فەرمانبەران نێردراوە، کە ئەوانەی بە بڕیارەکە ڕازی دەبن دەبێت تاوەکوو 6ـی شوبات بڕیار بدەن و مووچەی هەشت مانگیشیان پێدەدرێت.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی ‘سی بی ئێس نیوز’، ئیدارەی ترەمپ پێشبینی دەکات نزیکەی 10%ی فەرمانبەرانی فیدراڵی، واتە نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر ئەو ئۆفەرە وەربگرن، هەروەها بەرپرسانی باڵا دەڵێن، ئەو ئۆفەرە دەتوانێت 100 ملیار دۆلار بۆ خەزێنەی حکوومەت بگەڕێنێتەوە.

میدیاکانی ئەمەریکا ئاشکرایان کردووە، ئۆفەرەکە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە بۆ فەرمانبەران نێردراوە و ئەوانەی دەیانەوێت دەست لەکاربکێشنەوە داوایان لێکراوە وەڵامی هەمان ئیمەیڵ بە نووسینی وشەی “دەستلەکارکێشانەوە” بدەنەوە.

ئۆفەرەکە هەموو کارمەندانی مەدەنی دەگرێتەوە جگە لەوانەی کە لە بوارەکانی کۆچبەران و ئاسایشی نیشتمانی و کارمەندانی خزمەتگوزاری پۆستەی ئەمەریکا کاردەکەن.

حکوومەتی فیدراڵی ئەمەریکا جگە لە فەرمانبەرانی پۆستە،  نزیکەی دوو ملیۆن و 300 هەزار فەرمانبەری مەدەنی هەیە.

ئەم ئۆفەرە بەشێکە لە پلانێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ داڕشتنەوەی هەیکەلیەتی حکوومەت و خەرجییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی شارەوانییه‌كى سه‌ر به‌ جەهەپە دەستگیر كرا و لە بری ئەو قه‌یوم دانرا

سەڵاح

جامی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن بە دە یاریزانەوە بووە پاڵەوانی جامەکە

یاسین

هەریر و باسرمە….ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران

یاسین