zagros news agency

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان کاتی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وادەی ناردنی مووچەی مانگی یەكی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی دیاری كرد.

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: وا بڕیارە وەزارەتی دارایی فیدڕالی لەم یەك دوو رۆژەی داهاتوو پارەی مووچەی مانگی یەكی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

راشیگەیاند: لە كاتی ناردنی پارەكەش، لە هەرێمی كوردستان راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە كۆبوونەوەكانی چەند رۆژی رابردووی شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، ئاماژەی بەوەش دا كە خۆشبەختانە كۆبوونەوەكان جێگەی دڵخۆشین و رێككەوتنی باش لەنێوان هەردوولا كراوە.

جەختیشی كردەوە كە رێككەوتنەكان لەنێوان شاندی هەرێم و وەزارەتی دارایی فیدڕال تەنیا بۆ یەك مانگ نییە و بۆ تەواوی مووچەكانی ساڵی 2025ـە.

هەواڵی پەیوەندیدار

میدیاکانی حوسییەکان: ئەمەریکی و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدە

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق دەکات

یاسین

بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی دۆلار بازاڕی زێڕی ئێرانی ناڕێک کردووە

یاسین