zagros news agency

ڕیال مەدرید لە یاری دێربی و مانچستەر سیتی ڕودیگەری لەدەستدا

 

ڕیال مەدرید سروشتی پێکانەکەی ڕاگەیاند کە ئەنتۆنیۆ ڕودیگەری ئەڵمانی بەرگریکاری تیپەکەی لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل، ئێوارەی دوێنێ شەممە، لە گەڕی 22ی خولی ئیسپانیا تووشی بووە، هاوکات ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ماوەی ئامادەنەبوونی ئەو یاریزانەیان ئاشکرا کردووە.

یانەی ڕیال مەدرید ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند “دوای ئەو پشکنینانەی لەلایەن دەزگای پزیشکی یانەکەوە بۆ ئەنتۆنیۆ ڕودیگەری یاریزانەکەمان ئەنجامدرا، توشی پێکان بوو لە ماسولکەی بایسێپس فیمۆریس لە قاچی ڕاستیدا، وادەی گەڕانەوەی پەیوەستە”. لەسەر گەشەسەندنی بارودۆخەکەی”.
بۆیە بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لە یارییەکانی ڕیال مەدرید بەرامبەر لیگانیس لە جامی شا و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئۆساسۆنا لە لالیگا و مانچستەر سیتی (یاری گەڕانەوە) لە چامپیۆنزلیگ بەشداری ناکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەیەکی گەورەی ئیتاڵی هەوڵی گواستنەوەی براهیم دیاز دەدات

sarkar

فیدراسیۆنی ئیسپانیا وادەی تیروپشک بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی پاشا دیاری دەکات

یاسین

بارسێلۆنا پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین