zagros news agency

مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

بەڕێوەبەری بانکی حەمرین لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، 144 هەزار دینار لە مووچەی بەشێکی خانەنشینانی پێشمەرگەی ئەیلوول زیاد بووە.

محەمەد مەلا، بەڕێوەبەری بانکی حەمرین لە هەولێر، ڕایگەیاند: “نزیکی 144 هەزار دینار لە مووچەی بەشێکی خانەنشینانی پێشمەرگەی ئەیلوول لە مانگی یەک زیاد بووە.”

ئاماژەی بەوەش دا: “ئەو خانەنشینانەی ئەیلوول کە لە ژیاندان، مووچەیان لە 356 هەزار دینارەوە بووەتە 500 هەزار دینار.”

ئەو بەرپرسە کە لە بانکەکەی ئەوان مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دەدرێت، ڕوونیشی کردەوە: “زیادبوونەکە بۆ میراتگرانی خانەنشینانی ئەیلوول نەکراوە، تەنیا بۆ ئەوانەیە، کە لە ژیاندا ماون.”

بەپێی خشتەی مووچە، سبەی پێنجشەممە 6/2/2025، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

بڕیارەکە هەزاران پێشمەرگەی ئەیلوول دەگرێتەوە کە سەر بە خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگەن.

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت سەنتەری شێخ باز بۆ چاودێریی بەساڵاچووان لە هەولێر دەکاتەوە

سەڵاح

دژەتیرۆری كوردستان: له‌ سه‌ید سادق به‌ هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركی چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه‌ كوژران

سەڵاح

رووسیا: نابێت دامەزرێنەری تۆڕی تیلیگرام ئازاری پێبگات

سەڵاح