zagros news agency

باڵیوزی ئەمریکا لە عێراق: بۆ پاراستنی ناوچەکە لەگەڵ عێراقدا دەمێنینەوە

 

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، بۆ پاراستنی ئارامی ناوچەکە لە هەر مەترسییەک و هێرشی گروپە چەکدارەکان، هەمیشە لەگەڵ عێراقدا دەمێننەوە.

ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، تا ئێستا مەترسی گروپە چەکدارە لەیاسادەرچووەکان لە عێراق ماوە و بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە هەمیشە وەک پاڵپشتییەک لەگەڵ عێراقدا دەمێننەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە ، دەمانەوێت لەگەڵ عێراقدا لە پەیوەندییەکی ئابووری و کولتوری بەهێزدا بین.

دەشڵێت، پێویستە هێزە عێراقییەکان ئەوەندە بەهێز بن کە بتوانن لە داهاتوودا بەرپەرچی هەموو مەترسیییەک بدەنەوە و هەر بۆ ئەو مەبەستەش کۆنگرێس هێزە ئەمنییەکانی لە ناوچەکەدا بەهێزتر کردووە.

ئەوەشی خستووەتە روو، لەم دواییانەدا، سەبارەت بە کۆتاییپێهێنانی کارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سوپای باڵای ئەمریکا-عێراق دانوستانیان ئەنجامداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر رووداوەکانی ئەم دواییەی سلێمانی، دژە تیرۆری کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

سەڵاح

سوودانی: داعشی تیرۆریست چیتر هەڕەشەیەکی گەورە نییە لەناو عێراق

یاسین

کارەبای عێراق: هاوردەکردنی غازی ئێران بە بڕی ٦ ملیۆن مەتر سێجا بەردەوامە

یاسین