ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئۆکرانیا ماددەی سروشتی گرانبەها دەداتە ئەمەریکا تاوەکو لە رووسیا بیانپارێزێت

 

سەرۆکی ئۆکرانیا دەیەوێت بە سامانی سروشتی وڵاتەکەی ترەمپ ڕازی بکات بەرگریان لە دژی رووسیا لێ بکات.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، وڵاتەکەی خاوەنی سامانێکی سروشتی گەورەیە، هەروەها خاکەکەیان دەوڵەمەندە بەچەندین ماددەی دەگمەن، ئەمەش وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بۆ ڕازیکردنی دۆناڵد ترەمپ بەکاردەهێنێت، تا لە دژی ڕووسیا بەرگرییان لێ بکات.

زێلێنسکی گوتیشی: ئامادەن ماددەی دەگمەن و گرانبەها ڕەوانەی ئەمەریکا بکەن، ئەگەر واشنتن دەستەبەری پارێزراوی ئۆکرانیا لە شەڕی دژی ڕووسیا بکات.

سەرۆکی ئۆکرانیا بابسی لەوەش کرد، لەسەدا 20ـی ئەو ماددە سروشتیانەی لە وڵاتەکەیدا هەیە کەوتوونەتە ئەو جێگەیانەی کە ڕووسیا داگیرکردوون.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، لەوەڵامی پەیامنێرانی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ جەختی لە ئیدارەکەی کردەوە کە خێرا بن لە کۆتایی هێنان بەشەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا، چونکە ئۆکرانیا داوای کردووە ماددەی سروشتیان پێ بدات لە بەرانبەر ئەوەی هاوکاریی داراییان بکەن.

ترەمپ ئاشکراشی کرد، ئەمەریکا زیاتر لە هاوبەشە ئەورووپییەکان هاوکاری سەربازیی و دارایی ئۆکرانیای کردووە.

هەروەها سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە، کە حکوومەتی ئۆکرانیا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ کردنی ڕێککەوتنێک کە ماددەی سروشتی بە ئەمەریکا بدات، لەبەرانبەریشدا ئەمەریکا هاوکاری دارایی و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی پێشکەش بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بوومەلەرزە له‌ ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان روویدا

یاسین

تۆمارکردنی هاوپەیمانیی و پارت و کاندیدەکان دەست پێدەکات

یاسین

کەناڵی ڕیاڵ مەدرید دوای پێنج گۆڵەکەی بەرشەلۆنە شێوازی خۆی دەگۆڕێت

یاسین