بۆیەکەم جار، بهسشێك له هێزه ئه‌منییه‌كان له‌رێگای (هه‌ژماری من)موچه وه‌رده‌گرن و پرۆسه‌ی تۆماركردنی ناوی فهرمانهبهرانیش به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه، بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە لە یەکەی 80 و پێشمەرگەی زێڕەڤانی لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن. ئەم مانگە زیاتر لە 56 هەزار و 700 پێشمەرگە لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچەکانیان وەردەگرن ئه‌مه له‌كاتێكدایه مووچەی مانگی یەک بە شێوازی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
تاوەکوو ئێستا لە کۆی یەک ملیۆن مووچەخۆر 720 هەزاریان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کراون هاوکات 370 هەزار کارتی بانکی دابەش کراون.
هه‌روه‌ها بۆ مووچەی مانگی یەک 275 هەزار مووچەخۆر لەو ڕێگەیەوە مووچەکانیان دابەش دەکرێت، بە جۆرێک 216 هەزار و 500 کەس لە فەرمانبەری مەدەنی و 56 هەزار و 700 پێشمەرگە لە ڕێگەی زیاتر لە 550 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە زیاتر لە 200 شوێنی جیاواز دەتوانن مووچەی مانگی یەک وەربگرن.