ئادریان ڕابیۆی یاریزانی یانەی مارسیلیا فەرەنسی ستایشی یەکەم دەرکەوتنی ئیسماعیل بیناسێری هاوڕێی جەزائیری لەگەڵ تیپە نوێیەکەی کرد.
لە کۆتا ڕۆژی گواستنەوەی زستانەدا بێناسەر لە میلانۆوە ڕووی کردە مارسیلیا، بەشێوەی خواستن و مافی کڕینی هەبوو.
ڕابیۆ لە لێدوانێکدا کە تۆڕی DAZN تیشکی خستۆتە سەری، وتی: ئێمە ئیسماعیل دەناسین، ئەو یاریزانێکی گەورەیە بە تۆپەوە، هەروەها تۆپێکی زۆریش وەرئەگرێتەوە.
یاریزانە فەرەنسییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بن ناسر ڕۆحێکی گەورەی هەیە، ئەمەش ئەوەیە کە لە تیپەکەدا پێویستمان بوو.
ئیسماعیل بێناسێر پێشتر دانی بەوەدانابوو کە جێهێشتنی ڕۆسۆنێری بڕیاری تایبەتی خۆی بووە، و لەلایەن یانەکەیەوە ناچار نەبووە، کە تا هاوینی ٢٠٢٧ گرێبەستی لەگەڵدا کردووە.
لە یارییەکەی مارسیلیا لە خولی فەرەنسا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەرامبەر ئەنجەرز، بێناسەر بۆ ماوەی ٦٥ خولەک یاری کرد.