zagros news agency

فلیک هۆشداری دەدات

 

هانسی فلیکی ئەڵمانی، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، چەند ڕۆژێک پێش یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید، هۆشدارییەکی ئاراستەی ئەستێرەکانی بارسا کرد.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی، فلیک پشووی 3 ڕۆژی بە یاریزانانی بەرشەلۆنە دا، دوای ئەوەی لە یارییەکی بەهێزی خولی ئیسپانیدا بە ئەنجامی 4-1 لە سیڤیلیا بردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاهێنەری ئەڵمانی دوای سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی پاشا ویستویەتی پاداشتی یاریزانەکانی بداتەوە، هەروەها بەهۆی ئاستێکی باشیان لە چامپیۆنزلیگ.

بەڵام فلیک دوای بڕیاری پشووەکە زۆر حەزی دەکرد بابەتەکە بۆ یاریزانەکان ڕوون بکاتەوە، تەنانەت ئەگەر بەشێوەیەکی گاڵتەجاڕییش بێت و گوتی: سێ ڕۆژ پشووم بە تیپەکە دا، بەڵام شتی گەمژانە مەکەن.
ڕاهێنەری بارسێلۆنا داوای لە یاریزانەکانی کرد کە سوود لەم ماوەیە وەربگرن بۆ پشوودان و چاکبوونەوە، چونکە سەرەڕای تێپەڕاندنی قۆناغێکی ئەوروپی (پلەی ئۆف بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی ١٦)، ناتوانن لە لالیگا هەڵە بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا دەیەوێت بەشێک لە ئاوارەی کەرتی غەززە بباتە ئەم وڵات

سەڵاح

سوننه‌كان موحسین مه‌نده‌لاوی به‌ پێشێلیی ده‌ستوور و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی تۆمه‌تبار دەکرێت

سەڵاح

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

یاسین