ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە   13-02-2025

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو . لە ئەنجامى هاتنی شەپۆڵێکى بەفر و باران بۆ سەر ناوچەکەمان . سەرەتا باران بارین لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ لە پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەست پێدەكات و پاشان كاریگەریەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ ئیدارەی سۆران و ڕاپەرین و پارێزگای هەولێر وە لە ناوچە شاخاوییەكانی باكورو باكوری ڕۆژهەلاتی هەرێم بەفر و و كڕێوە دەبارێت .

بۆ درەنگانی شەو و بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی باران بارین تەواوی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت هەروەها پێشبینی دەكرێت بەفر لە سنتەری پارێزگای دهۆك و پارێزگای سلێمانی و قەزا و ناحیەكانی ئەو دوو پارێزگایە و ئیدارە سەربەخۆكان ببارێت  .

.پلەکانی گەرما /  كەمێك نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .

خێراى با /   لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک

مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت ، لەکاتى باران ( 5 – 7 ) کم دەبێت .

 

 

 

سبەى  هەینی   14-02-2025

کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت ، لە كاتەكانی بەیانیدا نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت . بەفر لە ناوچەكانی پارێزگای دهۆك و پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین دەبارێت لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر بارین زیاتر دەبێت . بۆ كاتەكانی شەو  كاریگەری ئەو شەپۆڵە لەسەر ناوچەكەمان كۆتایی دێت .

پلەکانی گەرما / بە نزیكەی 4 تــــا 6 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمرۆ

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .

خێراى با /   لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک

مەوداى بینین / لەنێوان ( 6-8 ) کم دەبێت لەو ناوچانەی بەفر بارین دەبێت لە نێوان ( 2-5 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 11 پلەى سیلیزى

سلێمانی  :  9 پلەى سیلیزى

دهۆک     : 9 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  9 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 10  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 3-  پلەى سیلیزى

سۆران: 8 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 17 پلەى سیلیزى

 

 

بەشى پێشبینى    13-02-2025

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە وێنە… کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و و محەممەد شیاع سوودانی

سەڵاح

سەرۆک کۆماری عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات

دڵشاد

ئەردۆغان: جەهەپە و دەم “هاوبەشییەکی ناشرین” بەڕێوەدەبەن

سەڵاح