ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئاژانسی هەواڵی فارس: لەم هەفتەیەدا میری قەتەر دێتە تاران

 

ئاژانسی هەواڵی ‘فارس’ـی سەر بە سوپای پاسداران بڵاوی کردەوە، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر لەم هەفتەیەدا سەردانی تاران دەکات.

بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵیەکانی ئێران، ئێران وادەی دیاری کراوی ئەم سەردانە لەناکاوە و خشتە و بەرنامەکانی ڕانەگەیەندراوە.

دوایین سەردانی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر بۆ تاران، لە مانگی ئایاری ساڵی 2024 بوو، ئەویش بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران بوو کە لە کاتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی گیانی سپاردبوو.

لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە یارمەتی ئەمەریکا بدات بۆ دانووستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.

ماجد بن محەممەد ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی: قەتەر هەمیشە هەوڵی بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە دەدات، ئێمەش ئامادەین ڕۆڵ ببینین لە ئاسانکاری بۆ هەر دیالۆگێکی نێوان ئەمەریکا و ئێران.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئاماژەی بەوەش کرد، پێمان وایە گفتوگۆ تاکە ڕێگایە بۆ چارەکردنی ناکۆکیەکان، داواش لە هەموو لایەنەکان دەکەین خۆیان بگرن و بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان.

لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران پەرەی سەندووە و قەتەریش پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ هەردوو وڵات هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا دەیان کەسی به تۆمەتی تاوانی ئەلیکترۆنی دەست‌بەسەر کرد

یاسین

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی تورکیا بەردەوامە

سەڵاح

موسیالا بێدەنگ ماوەتەوە

یاسین