zagros news agency

خواردنی هێلکە مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییانە کەمدەکاتەوە

بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر 3000 کەسی پێشکەوتوو تاقیکراوەتەوە ئەو کەسانەی لە هەفتەیەکدا یەک بۆ سێ هێلکەیان خواردووە مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بەڕێژەی %60 کەمتربووە.

نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بەیەکێک لە کێشە تەندروستییە مەترسیدارەکان دادەنرێن و هۆکارێکی سەرەکی مردنن، بەڵام وەک هەمو دۆخەکانی دیکە دەتوانرێت لەڕێگەی سیستمی خۆراکی تەندروست و دەوڵەمەند بە میوە و سەوزەواتەکان ڕێگری لە توشبوونیان بکرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا توێژینەوەیەکی نوێ کە لە ڕۆژنامەی Nutrients Journal، بڵاوکراوەتەوە هەفتانە خواردنی هێلکەیەک بۆ سێ هێلکە بەشێوەیەکی تەندروست مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تائێستا ئەم سوودانەی گەنمەشامی کوڵاوت زانیوە؟

lana

ئەگەر سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی بزانیت، هەرگیز توێكڵی لیمۆ فڕێ نادەیت

lana

ئەم خواردنەوانەیت یارمەتی تەندروستی مێشک دەدەن

lana