کۆنتێنەرێکی گەورەی پڕ لە ئامێر و پێداویستی پزیشکی کە بەنیازبوون بە قاچاخ بهێنرێتە ناو عێراق دەستی بەسەردا گیرا.
سێشەممە، 18-2-2025، بەڕێوبەرایەتی دەروازەی بەندەری مینا ‘ئوم قەسری باکوور’ لە ڕاگەیاندراوەێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دەستیان بەسەر کۆنتێنەرەکدا گرتووە کە 40 پێ درێژە و ئامێر و پێداویستی جۆراوجۆری پیشکی تێدابووە، ویتوویانە بە قاچاخ بیهێننە ناوەوەی عێراق. چونکە هیچ ڕسوماتێکی گومرگی بۆ نەکرابوو.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران گیراوەتەبەر، بەو پێیەی ڕاپۆرتی دەستبەسەرداگرتنی فەرمی ئامادەکراوە و کەرەستەی دەستبەسەرداگیراو ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی کراوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشکەشکردنی بۆدادوەری لێکۆڵینەوە.