zagros news agency

‏لە سەر فەرمانی سوودانی نەخۆشخانەیەک لە غەززە دروست دەکرێت

 

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا نەخۆشخانەیەکی عێراقی لە کەرتی غەززە دروست بکات، بۆ ئەوەی چارەسەری بریندارانی فەڵەستینی بکات.

یەکشەممە، 23ـی شوباتی 2025، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێێدا هاتووە، “محەممەد شیاع سوودانی پێشوازی لە دکتۆری عێراقی محەممەد تاهر ئەبو ڕغیف ‘باڵیۆزی مرۆیی’ کرد.”

لە ڕاگەیەنەدراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، “سەرۆک وەزیران جەختی لەکارە گرنگەکانی دکتۆر ڕغیف کردەوە، کە بەرامبەر خەڵکی غەززە کردوویەتی.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە “سوودانی فەرمانی کردووە، یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە بەغدا و پاسپۆرتێکی دیپلۆماسی وەک پێزانینێک بۆ خزمەتکردنی خەڵکی فەڵەستین بدرێتە دکتۆر محەممەد ئەبو ڕغیف، هەروەها نەخۆشخانەیەکی عێراقیش لە کەرتی غەززە دروست بکرێت بۆ خزمەتکردنی گەلی فەڵەستین، دووپاتیشیکردەوە هەڵوێستی عێراق مەدەنی و مرۆییە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هێرشێکی ئاسمانیی ڕووسیا بۆ سەر زیندانێک لە ئۆکرانیا لانیکەم ١٧ قوربانیی لێکەوتەوە

یاسین

کرێملین: دانوستانی ڕووسیا و ئەمریکا کاریگەرییان لەسەر هاوکاریی لەگەڵ ئێران نابێت

یاسین

باڵیۆزخانەی عێراق روونکردنەوە لەسەر زیادکردنی نرخی ڤیزای سووریا بۆ عێراقییەکان دەدات

سەڵاح