ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌ پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى ده‌كاته‌وه‌

 

نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممە 2025/2/24 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە شاندێکی ڕەوەندی عێراقی لە ئه‌مەریکا به‌ سه‌رۆكايه‌تيى بەڕێز مارتن مەننا، سەرۆکی ژووری بازرگانیی كلدانى ـ ئه‌مەریکی کرد.

لە دیدارێکدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ستایشی ڕۆڵی ڕەوەندی عێراقی لە دەرەوە کرد لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتى و پشتگیریيان له‌ پێشخستنى ئابووری و گەشەپێدان، هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی پاراستنی ناسنامەی نیشتمانی و فرەیيی کولتووری و ئایینیی عێراقییەکان و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیيانە لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا کردەوە.

لای خۆیانەوە، شاندەکە پێزانینيان بۆ كولتوورى‌ يه‌كترقبووڵكردن و پێکەوەژیانی ئاشتیيانە و لێبوردەیی لەنێوان پێکهاتە جياكاندا له‌ هەرێمی کوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها داكۆكييان لە بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ هەرێمى كوردستان به‌تايبه‌تى لە بوارى ئابووری و وەبەرهێناندا کرد بە جۆرێک کە پشتگیریی گەشەپێدان بکات و دەرفەتی نوێ بۆ پەیوەندی لەنێوان ڕەوەندی عێراقی لە دەرەوە و کوردستاندا بڕەخسێنێت. له‌مباره‌يه‌وه‌ چه‌ند بيرۆكه‌يه‌كيان ده‌رباره‌ى كار و پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌ ده‌شتى نه‌ينه‌وا و هه‌رێمى كوردستان خسته‌ ڕوو.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر پابەندیی هەرێمی کوردستان بە پێکەوەژیانی ئاشتیيانە و لێبوردەیی لەنێوان هەموو چين و توێژەکانی کۆمەڵگەدا کردەوە و دڵنيايى دا كه‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه‌ وەک نموونەیەک بۆ ئاشتی و فرەیی و کرانەوە ده‌مێنێته‌وه‌، هەروەها بەهێزکردنی پەیوەندیى نێوان عێراقییەکانى ناوەوە و دەرەوەی وڵات و هاوکاریی هاوبەشيان لەپێناو داهاتوویەکی باشتردا بۆ هه‌مووان به‌ گرنگ زانى. هه‌ر له‌و ميانه‌دا هه‌موو ئاسانكارييه‌كى بۆ ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى له‌بارى وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ شانده‌كه‌ ده‌ربڕى.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎سەرۆك بارزانی پێشوازی لە لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

گوران

کۆمیساریای باڵای پەناباران: هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی یارمەتی پەنابەرانی سووریایی کردووە

سەڵاح

چین داوای چارەسەرکردنی ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

یاسین