ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چوار خواردنی ڕووەکی ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکەن

هەڵوەرینی قژ یەکێکە لەو کێشە باوانەی ژمارەیەکی زۆری خەڵک لەجیهاندا بەدەستیەوە دەناڵێنن، چەندین هۆکاری جیاواز هەیە وەک، ئاگادارنەبوونی قژ، کەمی ماددەیەک لە جەستەدا، سیستمی خۆراکی ناتەندروست، توشبوون بە هەندێک نەخۆشی و بەکارهێنانی هەندێک دەرمان.

چوار خواردنی ڕووەکی ڕێگری لە هەڵوەریی قژ دەکەن:

-چەرەساتەکان
دەوڵەمەندن بە ماددە سوودبەخشەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی قژ و پیستی سەر هەیە و یارمەتی گەشەی قژ دەدەن.

-تۆوی شیا و کەتان
تۆوی شیا و کەتان ڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا3 یان تێدایە یارمەتی بەهێزبوونی قژ دەدەن و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکەن.

-پاقلەمەنیەکان
سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینە ڕووەکیەکانن، یارمەتی گەشەی قژ دەدەن، بۆیە پێویستە پاقلە، فاسۆلیا و نیسک بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانە زیادبکرێن.

-سپێناخ
دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیک، کانزای ئاسن و ڤیتامینەکانی ئەی و سی، یارمەتی گەشەی قژ دەدات و ڕێگری لە وەرینی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین جۆرەکانی چەرەسات بۆ تەندروستی پێست

lana

ئایا دەزانیت چەند جۆر جومگەت هەیە؟

lana

١٠ نیشانەی کەم خوێنی لە منداڵدا

lana