zagros news agency

سلێمان… ٦٠ تۆن گۆشتی بەستووی خراپبوو هاوردە کراوە

ئەمڕۆ یەكشەممە 2/3/2025، قایمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە: “لە کۆگایەکدا دەست بەسەر زیاتر لە 60 تۆن گۆشتی بەستوودا گیرا کە هاوردەی سلێمانی کرابوو.

لەمبارەیەوە، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، لە پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: “ئەو گۆشتە هاوردەی سلێمانی کراوە و لە کۆگایەکدا لیژنەکان دەستیان بەسەردا گرتووە كە گۆشتی بەستووە و بە شێوەی پارچەی ناو کارتۆن و لاکی تەواوەتی ئاژەڵە، بەشێکی بەسەر چووە و جیا کراوەتەوە، بەشەکەی دیكەشی بەسەر نەچووە، بەڵام دووجار پشکنینی بۆ کراوە، دەرکەوتووە بۆ خواردن شیاو نییە.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی، تەواوی گۆشتە بەستووەکە دەستی بەسەردا گیرا و لەناو دەبرێت.ش

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی دراوی ئێرانی لەبەرانبەر دۆلاردا دابەزی

سەڵاح

474  کەس بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر ماڵ و شوێنکاری پەنابەرانی سووریا لە تورکیا دەستگیرکران

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین