ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فەرماندەی سێنتکام: ئەندامێکی پایەبەرزی لقی قاعیدە لە سووریا کوژرا

سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندووە محەمەد یوسف زیاء تالا، فەرماندەی سەربازیی گرووپی “حوڕاس ئەلدین”ی سەر بە قاعیدەی لە هێرشێکی درۆندا کوشتووە. ویلایەتە یەکگرتووەکان هەفتەهایە بە هێرشی ئاسمانی، لقی قاعیدە لە سووریا دەکاتە ئامانج.
بەگوێرەی فەرماندەیی نێوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکان (سێنتکام) کەسی کوژراو “بەرپرسێکی پایەبەرزی دارایی و لۆجستیکی ڕێکخراوی تیرۆریستی حوڕاس ئەلدین” بووە و لە ٢٣ی فێبریوەری ئەمساڵدا، نزیکەی هەفتەیەک پێش ئێستا، لە هێرشێکی درۆنی ئامانجداردا لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا کوژراوە.
ژەنەراڵ مایکڵ ئەریک کوریلا، فەرماندەی سێنتکام لە وتووێژدا لەگەڵ میدیاکان ڕایگەیاند: «هەروەک پێشتریش گوتوومانە، ئێمە بە ڕاونانی تیرۆریستەکان بۆ بەرگری لە وڵاتەکەمان و هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبین.»
پاش ئەوەی گرووپی هەیئەت تەحریر شام (HTS) لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٤دا سەرکەوت لە ڕووخاندنی بەشار ئەسەد و داگیرکردنی دیمەشق، گرووپی “حوڕاس ئەلدین” لە مانگی جانیڤەریی ٢٠٢٥دا ڕایگەیاند کە چیتر پێویستی بە بەردەوامبوونی چالاکییەکانی نییە. لەگەڵ ئەوەشدا سێنتکام ڕایگەیاندووە کە چەندین سەرکردەی ئەم گرووپەی لە هێرشە ئاسمانییەکاندا لەنێوبردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان دەگرێتەوە

یاسین

نموونەیەک لە وەفا و دڵسۆزی لە تۆپی پێدا

یاسین

بڕیارێكی دیكەی سەرۆكی حكوومەت بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان كەوتە بواری جێبەجێكردن

سەڵاح