zagros news agency

رێنوێنییەك لە بەڕێوەبەراتی گشتیی ئەزموونەکان سەبارەت بە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم

 

رێنماییەک لەبەرێوەبەراتی گشتیی ئەزموونەکان سەبارەت بە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم:

بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەكانی هەرێمی كوردستان، نووسراوێكی ئاڕاستەی سەرجەم پەروەردەكانی: هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین، سۆران و زاخۆ كردووە تایبەت بە تاقیكردنەوەكانی نیوەی وەرزی دووەم:

دوابەدوای نووسراومان (11081) لە ڕێكەوتی (25/9/2024)، تایبەت بە ساڵنامەی خوێندن و تاقیكردنەوەكانی ساڵی خوێندنی 2024/2025، سەرجەم قوتابخانە حكوومی و ناحكوومییە خۆماڵییانە ئاگادار بكەنەوە، كە پابەندە بە ساڵنامەكە كە بەهۆی پشووەكانی ئادار و نەورۆزە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی نیوەی وەرزی دووەم بەم شێوەیەی خوارەوە ئەنجام دەدرێ.

1-رۆژانی (4-6-8-9)ی مانگی 3 تاقیكردنەوەی تێدا ئەنجام بدرێ بۆ ماوەی (4) رۆژ.

2-چوار رۆژی دیكە لە دوای جەژنی نەورۆز (24 – 25 – 26 – 27)ی مانگی (3) تاقیكردنەوەكانی تر تەواو بكرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

قائیمقامی پێشووی شه‌نگال بۆ ئاژانسی زاگرۆس: تا ئه‌م گروپانه‌ له‌ نه‌ینه‌وا بن ناتوانرێت گه‌ره‌نتی ئارامی كوردستان بكرێت

سەڵاح

کۆمپانیای سامسۆنگ کاتی کۆنگرەی Samsung Unpacked 2026 راگەیاند

یاسین

نرخی زێڕ و زیو لە بازاڕەکانی جیهان و ناوخۆدا

سەڵاح