ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئۆپێک پڵەس بڕیاریدا پشکی عێراق لە بەرهەمێهنانی نەوت زیاد بکات

سیشەممە، 4ـی ئاداری 2025، وڵاتانی ئۆپێک پڵەس ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی پشکی عێراق لە بەرهەمهێنانی نەوت تاوەکوو کۆتایی ئەمساڵ زیاد بکرێت، کەدەگاتە چوار ملیۆن و 110 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
وڵاتانی هاوپەیمانان ڕێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی پابەندبوونیان بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو، کە پێشتر لە مانگەکانی نیسان و تشرینی دووەمی 2023 ڕاگەیەندرابوو، تاوەکوو سەرەتای مانگی داهاتوو.
بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، پشکی عێراق بۆ مانگی نیسانی داهاتوو 12 هەزار بەرمیل زیاد دەکات، بەجۆرێک لە مانگی ئایاری داهاتووشدا 12 هەزار بەرمیلی دیکە زیاد دەکات، بەمەش بەرهەمهێنان دەگاتە 4.024 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هەروەها لە مانگی کانوونی دووەمیشدا دەگاتە 4 ملیۆن و 110 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
پشکی عێراق لە مانگی ئەیلوول تا مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2026 بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە چوار ملیۆن و 220 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
لە مانگی نیسانی ساڵی 2023 هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس بڕی یەک ملیۆن و 650 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆبەخشانەی ڕاگەیاند، کە بڕیارە تا کۆتایی ساڵی داهاتوو بەردەوام بێت، دواتر هاوپەیمانییەکە لە مانگی تشرینی دووەمی 2023 جارێکی دیکە بڕی 2.2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمکردەوە و بریارەکەی دووەم تا کۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی فەڵەستین دەکات

یاسین

کۆمپانیای Youtube تایبەتمەندیەکی نوێی زیاد کرد

یاسین

حوسییەکان کەشتییەک دەکەنە ئامانج و هەڕەشەی توندبوونەوە دەکەن لە مانگی ڕەمەزاندا

یاسین