zagros news agency

وەزیری سەرچاوەکانی ئاو: لە عێراق بڕی ئاو کەم دەبێتەوە زیاد ناکات

 

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئاوی عێراق لە کەمبوونەوەدایە و زیاد ناکات.

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا گوتی: دەستەبەرکردنی ئاو بۆ وڵات ئاستەنگێکی گەورەیە، بەهۆی وەبەرهێنانی وڵاتانی دراوسێ و گۆڕانی کەشوهەوا بڕی ئاو لە عێراق کەم دەبێتەوە و زیاد ناکات.

عەون زیاب ئاماژەی بەوەش کرد، “لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ هاوکارییەکی باشمان هەیە سەبارەت بە بەکارهێنانی ئاو بە شیوەیەکی گونجاو.” جەختیشی کردەوە “وەزارەتی کشتوکاڵ ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لە گۆڕینی شێوازی ئاودێری بە بەکارهێنانی سیستەمی ڕشاندنی هاوچەرخ.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی بۆ پزیشکیان: عێراق شەڕی سەر ئێران ڕەت دەکاتەوە و ئیدانەی دەکات

یاسین

وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندن بڵاو دەکاتەوە

یاسین

دژایەتیی مەحموود عەباس لە بەرانبەر لێدوانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێراندا

سەڵاح