zagros news agency

ئاگادارییه‌كی وه‌زاره‌تی كاره‌با سه‌باره‌ت به‌ پچڕانی كاره‌با

 

ئەمڕۆ هەینی 7/3/2025، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگادارییەكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “وەزارەتی كارەبا تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە سنووری ناو بازنەی 120 مەتریی پارێزگای هەولێر ئەنجام دەدات.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەم تاقیکردنەوەیە ڕێکارێکی ڕۆتینییە کە بۆ تۆڕی کارەبا لەلایەن وەزارەتی کارەباوە ئەنجام دەدرێت، ئامانج لێی دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە.

وەزارەتی کارەبا هاووڵاتیان لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە، ئاگادار دەكاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران 91 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى دادگه‌ى‌ باڵاى فيدراڵى چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كه‌ن

یاسین

ئەحمەد شەرع  سەردانی نیویۆرک دەکات

سەڵاح