ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مامۆستای زانكۆ: سڵاو لەو ئافرەتانەی شکۆ و کەرامەت و ئافرەت بونی خۆیان پاراستوە

مامۆستایەکی زانكۆ رایگەیاند، کە سڵاو لەو ئافرەتانەی شکۆ و کەرامەت و ئافرەت بونی خۆیان پاراستوە و وەک جەنگاوەر ئاسا روبەروی تەواوی سەختی ژیان و بەربەستەکانی دەبنەوە وبەردەوامن و کۆڵنادەن.

غەیداء بيروخی، نووسەر و مامۆستای زانكۆ ، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەو رۆژە وەکو سیمبولێکە بۆ تێکۆشانی ئافرەت بەدرێژایی سەدەیەک کاتێک لە ئەمریکای باشور و ئەوروپا ئافرەتان ھاتنە سەر شەقام داوای باش کردنی بارودۆخی خۆیان کرد، یەکەم دەستپێشخەری بۆ دیاریکردنی رۆژێک بۆ کێشەکانی ئافرەت دەگەرێتەوە بۆ ساڵی (١٩٠٩) ئەوەش حزبی ئیشتراکی ئەمریکی لە پشت بوو ، کە ٢٨ فبرایری وەکو رۆژێکی نیشتمانی بۆ ئافرەتان دیاری کرد بۆ ئاھەنگ گێران لە ویلایەتە یەکگرتوەکان وەکو رێزیک بۆ مانگرتنی ئافرەتانی کارکەر لە سالی پێشتر واتە (١٩٠٨) لە نیۆیۆرک ، کە خۆ پێشاندان و رێ پێوانیان کرد بۆ کەم کردنەوەی کاتژمێرەکانی کار کردن و باشتر کردنی کرێی و بەدەست ھێنانی مافی دەنگ دان لە ھەلبژاردنەکان .

نووسەر و مامۆستای زانكۆ گووتی: لە ساڵی (١٩١٠) کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئافرەتانی ئیشتراکی کە لە دانیمارک بەسترا داوای دیاری کردنی رۆژێکی جیھانیان کرد بۆ ئافرەت بێ ئەوەی کاتەکەی دیار بکەن واتە تەنھا داواکاری بوو ، یەکەم ھەنگاو بو ئاھەنگ گێرانی رۆژی ئافرەتان لە ١٩ ی مارس (١٩١١) بوو لەو رۆژە دا کە داوای مافی ئافرەت کرا لە کارکردن و راھێنانی پیشەیی ،
لە ٨ مارسی ( ١٩١٤) ئافرەتان خۆپێشان دانێکیان رێکخست لە ئەوروپا بۆ بەدەست ھێنانی مافی دەنگ دان و نارەزایی دەربرین لەسەر جەنگی جیھانی، لە ساڵی ١٩١٧ لە روسیا ئافرەتان کۆتا رۆژیان دیاری کرد لە مانگی فبرایر بۆ دەربرینی نارەزایی و مانگ گرتن لە ژێر دروشمی ( نان و ئاشتی ) ئەم جوڵانەوەش بوە ھۆی بەدی ھاتنی مافی ئافرەت لە دەنگ دان دا، لە دوای جەنگی جیھانی دووەم ئاھەنگ گێران بەردەوام بوو لە ٨ مارس لە چەندین ووڵات .

غەیداء بيروخی گووتیشی: لە ساڵی (١٩٧٥) نەتەوە یەکگرتوەکان دەستی کرد بە یاد کردنەوە و ئاھەنگ گێران ٨ مارس وەکو رۆژێکی جیھانی ئافرەتان ، دوای دوو ساڵ لە دیسەمبەری (١٩٧٧) کۆمەڵەی گشتی بریاری دا بە دیاریکردنی رۆژی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافی ئافرەت و ئاشتەوایی نێودوڵەتی، دوای ئەو رێکەوتە ھەموو ساڵێک وەکو رۆژی ئافرەتان یادی دەکرێتەوە.

هەروەها غەیداء بيروخی، نووسەر و مامۆستای زانكۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس ئاماژەی بەوەشدا، کە ھەر بەم بۆنەیە سڵاو لەو ئافرەتانەی شکۆ و کەرامەت و ئافرەت بونی خۆیان پاراستوە و وەک جەنگاوەر ئاسا روبەروی تەواوی سەختی ژیان و بەربەستەکانی دەبنەوە وبەردەوامن و کۆڵنادەن ، پیرۆزە ٨ مارس .

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا دەکات

دڵشاد

پێشەوا هەورامانی: سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بەڵێنەکەی خۆی بەرامبەر بە هەڵەبجەییەکان بردە سەر

دڵشاد

پرۆژەی ئاوی پیڕەش بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و 700 دینار جێبەجێ دەکرێت

سەڵاح