ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە رەمەزاندا ئەم خواردنانە مەخۆ

مانگی رەمەزان دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ بەرەوپێشبردنی خووی تەندروست و دیسیپلینی خۆراک، بەو پێیەی موسڵمانان لە خواردن و خواردنەوە بەیانی تا خۆرئاوابوون خۆیان بەدوور دەگرن.

لەکاتێکدا بەڕۆژووبوون چەندین سوودی تەندروستی هەیە وەک باشترکردنی میتابۆلیزم و دابەزاندنی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ، بە گوێرەی ئەوەی لە ماڵپەڕی “روسیا تودەی”ـدا هاتووە، خۆراکی ناهاوسەنگ دەبێتە هۆی ماندوێتی یان زیادبوونی کێش.

بۆیە پەیڕەوکردنی خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ لە مانگی رەمەزاندا یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی چالاکی و ئاودان و پاڵپشتی تەندروستی گشتی.

ژەمی بەربانگ کە ژەمە سەرەکییەکەیە و وزەی بەردەوام لەم مانگەدا دابین دەکات، باشتر وایە ئەمانە لەخۆ بگرێت:

١. کاربۆهیدراتی ئاڵۆز، وەکو پەتاتە، میوە، دانەوێڵە و گەنمەشامی، بە مەبەستی دابینکردنی وزە بۆ جەستە بۆ ماوەیەکی زۆر.

٢.پرۆتینەکان، وەک هێلکە، پەنیری کەم چەوری، شیر و ماست، بەو پێیەی یارمەتیت دەدەن هەست بە تێری بکەیت و ماسولکەکانت بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.

٣.چەورییە تەندروستەکان، وەکو گوێز، زەیتی زەیتون، ئەڤۆگادۆ و سەلەمون، بۆ ئەوەی تێربوون بەرەوپێش ببەن و ترشە چەورییە سودبەخشەکان بۆ جەستە دابین دەکەن.

پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە خواردنی خوێ و خواردنی سورکراوە، چونکە دەبنە هۆی تینوێتی لە رۆژدا.

ژەمی پارشێو پێویستە ئەم پێکهاتانە لەخۆ بگرێت:

١.خورما سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ریشاڵ و وزەی خێرا، هەروەها هەڵبژاردەیەکی گونجاوە بۆ رۆژوو شکاندن.

٢.ئاو یان شیر بخۆرەوە بۆ جێگرتنەوەی ئەو شلەمەنیانەی لە رۆژدا لەدەست دەچن.

٣.خواردنی ژەمێکی تەواو کە سەوزە و پرۆتینی بێ چەوری تێدایە (وەک ماسی و مریشکی برژاو) و دانەوێڵەی تەواو بۆ بەدەستهێنانی ماددە خۆراکییە پێویستەکان.

شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە دووربکەوینەوە لە خواردنی چەور و سورکراوە، چونکە دەبنە هۆی بێهێزی و کاریگەری لەسەر هەرسکردن هەیە، هەروەها سنووردارکردنی خواردنی شیرینی قورس و گۆڕینی بە میوەی تازە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیشانەكانی بوونی بەرد لە گورچیلەدا

lana

نیشانەکانی نەخۆشی کۆڵۆن چین

lana

ئایا دارچینی کۆنترۆڵی ئاستی شەکر لە خوێندا دەکات؟

lana