zagros news agency

بەهۆی مانگرتنی کرێکارانەوە، ١١ فڕۆکەخانەی ئەڵمانیا خزمەتگوزارییەکانیان ڕاگرت

ڕۆژی دووشەممە ١٠ ئادار، بەهۆی مانگرتنی کرێکارانەوە، ١١ فڕۆکەخانەی گەورەی ئەڵمانیا خزمەتگوزارییەکانیان ڕاگرت. ئەم مانگرتنە لە کاتژمێر ١١ی شەوی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە ٢٤ کاتژمێر بخایەنێت.
مانگرتنەکە وەک ناڕەزایی دەربڕینێک دژی کەمیی مووچەی کرێکاران دەکرێت کە داوا دەکەن پێداچوونەوە بە شایستە داراییەکانیاندا بکرێت، بەتایبەتی لەم دۆخە سەختەی ئابووریدا کە ئەڵمانیا و تەواوی ئەوروپای گرتووەتەوە.
بەپێی ئاماران، ئەم مانگکرتنە بووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی نزیکەی ٣ هەزار و ٤٠٠ گەشت و دواکەوتنی گەشتی نزیکەی ٥٠٠ هەزار گەشتیار. هێشتا دیار نییە ئەم دۆخە تا چەند بەردەوام دەبێت و کاریگەریی زیاتر لەسەر گەشتەکان دەبێت یان نا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ئەمریکا لە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە بەرپرسیارە

یاسین

سەڵاح

كۆمسیۆن ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێده‌كات

سەڵاح