ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە ١٦هەزار کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە

ئامارە فەرمییەکان دەری دەخەن کە ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە ئێران ساڵانە دەبنە هۆی گیان لەدەستدانی هەزاران کەس و کەمئەندامبوونی دەیان هەزار کەسی دیکە. بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی ساڵێکدا ١٦ هەزار و ٣٩٩ کەس گیانیان لەدەست داوە. ئەمە لە کاتێکدا ڕێکخراوی چاودێریی کۆمەڵایەتیی ڕایگەیاندووە ساڵانە ٦٠ هەزار کەس تووشی کەمئەندامی دەبن و بڕبڕەی پشتی ٣ هەزار کەسیش زیانی پێدەگات.
لە مانگی ئاداری ٢٠٢٤ـوە تا مانگی ئاداری ٢٠٢٥، بڕبڕەی پشتی ٤٣ هەزار کەس زیانی پێگەیشتووە و ئەم ژمارەیە ٣٧٪ی کۆی حاڵەتەکانی نەخۆشیی بڕبڕەی پشت لە ئێران پێکدەهێنێت.
هەروەها تەنیا لە دوو هەفتەی دوای نەورۆزی ساڵی ڕابردوو، ٧٠٠ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە و ١٨ هەزار کەسیش بریندار بوون.
عەلیڕەزا ڕەئیسی، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاشکرای کردووە تەمەنی ٨٣٪ی قوربانیان لە خوار ٥٠ ساڵەوەیە و زۆرینەیان گەنجانی تەمەن خوار ٣٠ ساڵن.
بەپێی گوتەی ناوبراو، زیاتر لە ٥٠٪ی هۆکارەکانی ڕووداوی هاتوچۆ بەهۆی هەڵەی شۆفێرییەوەیە و ٤٨٪یش بەهۆی کێشەکانی ڕێگەوبان و خراپیی جۆری ئەو ئۆتۆمبێلانەوەیە کە پیشەسازیی ئۆتۆمبێلی ئێران بەرهەمیان دەهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لایەنەکانی عێراقی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن لە مەسروور بارزانی دەکەن

سەڵاح

ئۆکرانیا: 24 فڕۆکەی ڕووسیامان خستووەتە خوارەوە

سەڵاح

ئێران لە ئازادیی میدیادا لە پلەی 177ەمیندایە لە کوی 180 وڵاتی دونیادا تەنیا لە مانگی رابردوودا 35 رۆژنامەوان دەستگیر كراون

دڵشاد