zagros news agency

مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت

 

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند ڕۆژی پێنجشەممە، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ڕۆژی پێنجشەممە، 10ـی نیسانی 2025، مووچەی مانگی ئاداری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەمان ڕۆژ، مووچەی مانگی کانوونی دووەم و شوباتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، کەسەرجەم تەمویلەکانیان لەداهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەوت کاندید کێبڕکێ لەسەر پۆستی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن؛ کێ دەبێتە جێگرەوەی گۆتێرێس؟

سەڵاح

ڕاگەیەندراوێک وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە 

سەڵاح

عێراق کێشەی هاوردەکردنی غازی چارەسەر کرد

سەڵاح