zagros news agency

چوار خواردن هۆکارن بۆ کۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی سکدا

بەشێوەیەکی گشتی لەجیهاندا بەشێکی زۆری خەڵک بەدەست چەوری کۆبوەوەی دەوروبەری ناوچەی سکەوە دەناڵێنن، سیستمی خۆراکی ناتەندروست، بەدەستهێنانی کالۆری زۆر و کەمی چالاکییەکانی ڕۆژانە هۆکارن بۆ کۆبوونەوەی چەوری لە دەوروبەری سک.

ئەم چوار خواردنە هۆکارن بۆ کۆبوونەوەی چەوری ناوچەی سک:

-شەکری سپی
بەردەوام بەکارهێنانی شەکری سپی هۆکارێکی سەرەکیە بۆ زیادبوونی کێش، کالۆری زۆر دەبەخشێت و ڕێژەی شەکر لەخوێندا بەرز دەکاتەوە.

-ئاردی سپی
بەردەوام بەکارهێنانی ئاردی سپی لە بابەتەکانی نان و شیرینیەکاندا هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێش بەتایبەتی لە دەوروبەری ناوچەی سک.

-شەربەتی میوەکان
شەربەتی میوە ئامادەکراوەکان ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە و دەبنە هۆی کۆبوونەوەی چەوری.

-جپسی پەتاتە
جپسی پەتاتە لەجیهاندا بەڕێژەیەکی زۆر بەکاردەهێنرێت و دەخورێت، زیانێکی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت و هۆکارێکی سەرەکیە بۆ کۆبوونەوەی چەوری و زیادبوونی کێش.

هەواڵی پەیوەندیدار

چارەسەری سروشتی هەوکردنی كۆلۆن و گەدە

lana

سوودەکانی بامێ بۆ نەخۆشی شەکرە

lana

هۆکارەکانی کەمی ماددەی ئاسن چین؟

lana