بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی پێگەی هەواڵیی “ئاکسیۆس”، ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی دیموکرات لە کۆنگرێسی ئەمریکا، بە پشتیوانیی بەشێک لە کۆمارییەکان، هەڵمەتێکیان بۆ سنووردارکردنی کاریگەری و دەرکردنی ئیلۆن مەسک لە ناوەندەکانی بڕیاری ئیدارەی ئەمریکا دەستپێکردووە.
ئاکسیۆس ئاشکرای کردووە ئەم هەڵمەتە ئامانجی ئەوەیە تا کۆتایی ئەم مانگە، فشارەکان بۆ دورخستنەوەی مەسک چڕتر بکرێنەوە، بەتایبەتی لە هەر ڕۆڵێکی کاریگەر کە لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا، بەتایبەت لە بازنەی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ، هەیبێت یان لە داهاتوودا پێی بسپێردرێت. بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری ئەم هەڵمەتە ئەو “نیگەرانییە فراوانەیە” لەسەر ئاستی گشتی و لەنێو شەقامی ئەمریکیدا بەرانبەر کار و لێدوانەکانی ئیلۆن مەسک دروست بووە.
تا ئێستا، ٧٧ ئەندامی دیموکرات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەشدارییان لەم هەڵمەتەدا کردووە و پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ژمارەی بەشداربووان زیاتر ببێت.

