ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندابە جێگیری ماوەتەوە

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بە 85 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس بە جێگیری ماونەتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 17-3-2024، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 85 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخەکەی جێگیرە.

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بە 81 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی جێگیرە.

 

روداوە جیهانییەکان، بەردەوام کاریگەریی راستەوخۆ دەکەنە سەر نرخى نەوت لە جیهاندا، رێکخراوى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانى بە سەرۆکایەتیی روسیا کە بە ئۆپیک پڵەس ناسراون، رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەى تێکڕاى 2.2 ملیۆن بەرمیل نەوتى رۆژانە و سعودیەش بەشێوەیەکى خۆبەخشانە رازیبو لەسەر کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت لە وڵاتەکەى ئەمەش لەپێناو رێگریکردن لە بەرزبونەوەى بەرچاوى نرخى نەوت لە جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی فەرەنسا.. پاریس بە سەرکردایەتی دێمبلی بە ڕیمۆنتادا بردیەوە

sirwan

نێچيرڤان بارزانى بانگهێشتى باكو ده‌كرێت

سەڵاح

میری ئێزدییان لە کوردستان و جیهان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات

سەڵاح