zagros news agency

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا

 

لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی ڕزگاری بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لێخوڕی ماتۆڕ سکیلێک گیانی لەدەستدا.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW و ماتۆڕ سکیلێک،  لە سەر ڕێگای کەلار ناحیەی ڕزگاری، كه‌  بەئاراستەی کەلار هاتوون بەرامبەر قوتابخانەی “شێخ حسێنی هەزار کانی” پێکیانداداوە بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.
هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، دواتر تیمەکانی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و لێکۆڵینەوەیان لە هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە دەست پێکردوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم : پلەکانی گەرما نزم دەبێتە 4 بو 5 پلە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە دابەزین

سەڵاح

وەزیری پلاندانانی عێراق: سەرژمێریی نەخشەی گەشەپێدان و دابینکردنی خزمەتگوزاری داده‌ڕێژێت

سەڵاح