ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌نگه‌ر كانه‌بی بۆ ئاژانسی زاگرۆس باسی ئه‌و سێ پرسه‌ده‌كات كه‌ پارتی هه‌نگاوی خێرای بۆناون

 

سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له‌ قۆناغی پێكهێنانی حكوومه‌ت و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و گفتووگۆی پارتی و یه‌كێتی ده‌كات و زانیاری ده‌خاته‌روو.

سه‌نگه‌ر كانه‌بی، به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مرۆ 19ی3ی2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “پارتی دیموكراتی كوردستان سووره‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی سێ پرسی گرنگ له‌كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌وه‌ی به‌زووترین كات هێزی پێشمه‌رگه‌ یه‌ك بگرێته‌وه‌ و په‌رله‌مان كاربكات بۆ تیپه‌راندنی پرۆژه‌ یاسای گرنگ و ده‌ستوور و یه‌ك په‌رله‌مانی به‌بێ دروستكردنی گرفت و بریاری حكوومه‌تیش سه‌رتاسه‌ری بێت، ئه‌م چه‌مكانه‌ش ئێستا له‌لایه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش پشتیوانی لێده‌كرێت كه‌ ئه‌مه‌ ئومێد به‌خشه‌، پارتی لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان و یەكڕیزی هەموو كات دەستی ئاشتی و برایەتی درێژ دەكات، بەڵام بەداخەوە لایەنەكانی تر زوو زوو بە تەنیا جێی دەهێڵن”.

راشی گه‌یاند: ئەو دەرفەتەی ئێستا هاتۆتە پێشەوە بۆ یەكڕیزی لە نێوان پارتی و یەكێتی، لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستاندایە، پێویستە هەموو لایەنەكان پاڵپشت و پشتیوانی بن، و ئه‌وه‌ی گرنگه‌ پارتی ده‌یه‌وێت به‌شێكی زۆری ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و كارنامه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵیگرتبوون به‌كردار جێبه‌جێیان بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بچڕانی کارەبا لە ئێران کێشەی ناوەتەوە

سەڵاح

سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان گوندی عەفرینیان تۆپباران کرد

یاسین

فه‌رمانێك كه‌ له‌ هه‌شت خاڵ پێكهاتووه‌ له‌ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەرچوو

سەڵاح