یانەی بەرشەلۆنە پشتگیری خۆی بۆ هانسی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانی ڕاگەیاند لە سکاڵاکەی سەبارەت بە خشتەی یارییە ناوخۆییەکانی یانەکەی.
بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: یانەکە لە چەندین بۆنەدا لەماوەی ئەم وەرزەدا ناڕەزایی خۆی دەربڕیوە بەرامبەر بەو پێوەرانەی کە خولی پیشەگەری ئیسپانیا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا سەبارەت بە خشتەی یارییەکانی تیپی یەکەم دایانناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێمان وایە، وەک دوێنێ هانسی فلیکی ڕاهێنەرەکەمان بە ئاشکرا ڕایگەیاند، کە ئێمە پشتگیری تەواوی خۆمان لەگەڵیدا دەکەین و بە تەواوی هاوڕاین، کە دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان لە تۆپی پێی ئیسپانیا زیاتر وریا بن سەبارەت بەو یانانەی کە بەشداری سەرجەم پاڵەوانێتیە فەرمییەکان دەکەن لە قۆناغەکانی کۆتایی وەرزدا، وەک ئەوەی ئێمە.

