zagros news agency

ئەمریکا؛ هەزاران کەس دژی ترەمپ خۆپیشاندانیان کرد

ڕۆژی شەممە، ١٩ی نیسان، هەزاران کەس جارێکی دیکە لە شارە جیاوازەکانی ئەمریکا، بەتایبەتی لە واشنتۆن و نیویۆرک، ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سیاسەت و هەڵسوکەوتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە.
خۆپیشاندەران ترەمپیان بە هەوڵدان بۆ “دامەزراندنی حکومەتێکی تاکڕەو و ستەمکار” تۆمەتبار کرد.
هەروەها بەشێک لە ناڕازییان، سەرۆکی ئەمریکایان تۆمەتبار کرد بەوەی کە لە ڕێگەی دەرکردنی کۆچبەرانەوە بەبێ ڕێوشوێنی یاسایی پێویست، کردەییانە دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی پێشێل کردووە.
جێگای ئاماژەیە ئەمە دووەم خۆپیشاندانی بەرفراوانە دژی ترەمپ لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا. پێشتریش لە ٥ی نیسان، خۆپیشاندانی هاوشێوە لە چەندین شاری ئەمریکا دژی ترەمپ و هەروەها ئیلۆن مەسک بەڕێوەچووبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی ئاکسیوس: ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشی خێرا بۆ سەر ئێران ئامادە دەکات

سەڵاح

ئیسرائیل: ئەو مووشەکەی حزبوڵڵای هەڵیدایە بەرزایی گوڵان دروست‌کراوی ئێرانە

سەڵاح

وەزیری بەرگریی ئێران: یەک فڕۆکەی ئیسرائیلی سنووری ئاسمانیی ئێرانی نەبەزاندووە

سەڵاح