zagros news agency

دی بڕۆین دڵتەنگە

 

کیڤن دی برۆینی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی “سەرسوڕمانی” خۆی لە بڕیارەکەی یانەکەی دەربڕی بۆ نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت.

دیبرۆین کێشەی پێکان و ئاستە ناتەباییەکانی هەبووە، لە بەرامبەردا فۆڕمی سیتی لەم وەرزەدا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش وایکردووە نازناوی پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت.

ئەستێرە بەلجیکییەکە دوای بردنەوەی ڕۆژی شەممەی پرێمەرلیگ بەرامبەر ئیڤەرتۆن وتی: بەدرێژایی ساڵ هیچ ئۆفەرێکم پێنەگەیشتووە، تەنها بڕیارەکەیان داوە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەست دەکەم هێشتا زۆر شتم ماوە پێشکەشی بکەم، دیارە ئیتر تەمەنم ٢٥ ساڵ نییە، بەڵام هێشتا هەست دەکەم توانای ئەنجامدانی کارەکەمم هەیە، کراوەم بەرامبەر بە هەموو شتێک.

هەواڵی پەیوەندیدار

مارکینیۆس: تیپەکانی ئیتاڵیا سەختن

یاسین

مان یونایتد بێهـوا دەبێت لە مانەوەی ئەستێرەیەکی

یاسین

ئەندریک لەم وەرزەدا بەشێوەیەکی سەرەکی لە یارییەکانی جامی جامەکاندا یاری دەکات

یاسین